ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٦٣٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٧٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٧٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٦ هەزار و ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٢ هەزار و ٤٥٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە دوای ٢ی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە غەززە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێداویستیانەی کە نێردراوە "دڵۆپێکە لە زەریا" بەراورد بە پێداویستییەکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەی کرد.